AP ١٤٠٥ خەرمانان ٢٥ ١١:٣١

ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی زانیارییەکی سەرسووڕهێنەر لە هێرشی ئێران بۆ سەر بنکەیەکی ئەمریکا ئاشکرا دەکات

ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی زانیارییەکی سەرسووڕهێنەر لە هێرشی ئێران بۆ سەر بنکەیەکی ئەمریکا ئاشکرا دەکات

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت ژۆرناڵ وردەکاریی هێرشە قورسەکەی ئێرانی بۆ سەر بنکەی ئەمریکا لە ئوردن ئاشکرا کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت ژۆرناڵ بە پشت بەستن بە کاربەدەستانی ئەمریکا و بەرپرسانی وڵاتانی ناوچەکە بڵاوی کردووەتەوە، سوپای ئەمریکا ٦٠ بۆ ٧٠ مووشەکی پاتریۆت و زیاتر لە ١٢ مووشەکی تاد بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشێکی ئێران تەقاندووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئێران لەکاتی هێرشە کوشندەکەی بۆ سەر بنکەی ئەمریکا لە ئوردن تەنها 20 مووشەکی بالیستیکی تەقاندووە، بەڵام ئەمریکا بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەکە ناچاربوو زیاتر لە 80 مووشەکی تەقاندووە و لە کۆتاییدا مووشەکەکانی ئێران بەر بنکەی ئەمریکا کەوتووە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەکەی ئێران، ئەمریکا ناچاربووە بە قەد هەفتەیەک مووشەکی ڕێگریکەر لەکاتی جەنگدا بەکاربهێنێت.

هێرشەکانی ئێران بە کەڵک وەرگرتن لە مووشەک و ڕێڕەوی جیاواز، سەری جەنگی و مانۆڕی ئەم مووشەکانە ئاڵۆزتر بووە و چینەکانی بەرگری ئەمریکای سەرلێشێواو کردووە.

ڕۆژنامەکە زیادی کرد: ئێران لەم هێرشەدا سەرکەوتوو بوو لە کردنە ئامانجی فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی دیکە لە بنکەی مەوفەق ئەلسوڵتی لە ئوردن.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی ئەمریکی وەک هەمیشە بە درۆ بانگەشەی ئەوە دەکەن کە هیچ زیانێک بە بنکەکە نەگەیشتووە.

News ID 60436

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha